ڕێکەوتی 26-8-2025
ڕۆژی سێیەمی هەڵمەتی تەندروستی لە چاکسازی ئافرەتان و نەوجەوانان بەڕێوەچوو بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوکاتی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان و ڕێکخراوی NPA کە چەندین چالاکی تێدا ئەنجامدرا:
-ئەنجامدانی پشکنینی زیندانیان لەلایەن پزیشکی پسپۆری ئافرەتان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر.
-ئەنجامدانی پشکنینی زیندانیان لەلایەن پزیشکی پسپۆری هەناو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر.
ئەنجامدانی سمینارێک لەلایەن ڕێکخراوی نوێگەری بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لەبارەی شێرپەنجەی مەمک.
-ئەنجامدانی پشکنینی خوێن، شەکرە، لێدانی دڵ، پلەی گەرمی، ڕێژەی ئۆکسجین لە خەێن لەلایەن ڕێکخراوی هێزی تاک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و سەندیکای کارمەندانی تەندرەستی کوردستان.