ڕێکەوتی 27-8-2025
ڕۆژی چوارەمی هەڵمەتی تەندروستی لە چاکسازی ئافرەتان و نەوجەوانان بەڕێوەچوو بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوکاری تۆڕئ دادپەروەری بۆ بەندییەکان و ڕێکخراوی NPA کە چەندین چالاکی تێدا ئەنجامدرا:
-پشکنین و چارەسەرکردنی منداڵ و نەوجەوانان، پێدانی دیاری بە منداڵان دابینکردنی دەرمان بە گوێرەی پشکنینی ئەنجامدراو، هەرەەها پێدانی کرێمی سوتانەوە بە منداڵانی بچووک لەلایەن دەزگای جزور بۆ گەشەپێدانی بەردەوام ە ڕێکخراوی شانە پڵەس.
لەلایەن ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی PAO چارەسەری دەروونی بۆ ئافرەتان خولی بەکارهێنانی ART.
-پێشکەشکردنی سمینارێک لەبارەی لادانی کۆمەڵایەتی لە ڕوانگەی ئاینی ئیسلام و مسیحی لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی.
-سمینارێک لەبارەی نەخۆشییە گوازراوە زایندییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەولێر ە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری تەندروستی هۆبەی نەخۆشییە زایندیەکان.







