لەمیانی چالاکییەکانی ڕێکخراومان، سەکۆیەکی تایبەت بە هەڵبژاردن ئەنجامدرا کە ٢٦ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوێنەرانی وەزارەتە حکومییەکان و کەسایەتییە جیاوازەکان تێیدا بەشداربوون.

ئەم سەکۆیە باس لە بەشداریکردنی ئافرەت لە پۆستی بڕیار، جیاوازییە کەلتوورییەکان لەنێوان ئافرەت و پیاو، و کاریگەری ڕێژەی کۆتا کرد، و ئەوەی تا چەند کۆتا دەتوانێت لە بەرژەوەندی ئافرەتان بێت لە هەڵبژاردن.

ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە پڕۆژەی «هاندانی ئافرەتان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن» کە بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی

Women for Women International

و فەرمانگەی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا(FCDO)

هەروەها ئەم چالاکییە بەشێکە لە پڕۆژەNISSAM

 بۆ هاندانی ئافرەتان تا دەنگ بە کاندیدای ئافرەت بدەن لە هەڵبژاردن.

جێبەجێ دەکرێت

سەکۆکە لەلایەن دوو ڕاهێنەری تایبەت بە بواری ئافرەتان بەڕێوەچوو:
• خاتوو وهبیە زرار – پارێزەر و چالاکوانی بواری ئافرەتان.
• خاتوو شەهلە حوسێن – کۆمەڵناس و شارەزا لە بواری مافی ئافرەت.

 ٢٥-١٠-٢٠٢٥

هەولێر-هۆتێل کلاسی

ڕۆژی شەممە