لەمیانەی چالاکییەکانی ڕێکخراوماندا سەکۆیەکی تایبەت  بە هەڵبژاردن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجامدرا، کە ٢٦ کەسایەتی و ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەرانی وەزارەتە حکومییەکان تێیدا بەشداربوون.

ئەم سەکۆیە باس لە بەشداریکردنی ئافرەت لە پۆستە بڕیاردەرەکان، جیاوازییە کەلتوورییەکان لەنێوان ئافرەت و پیاو، و کاریگەری ڕێژەی کۆتا کرد، و ئەوەی تا چەند کۆتا دەتوانێت لە بەرژەوەندی ئافرەتان بێت لە هەڵبژاردن.

ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە پڕۆژەی «هاندانی ئافرەتان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن» کە بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی

Women for Women International و فەرمانگەی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا (FCDO

هەروەها ئەم چالاکییە بەشێکە لە پڕۆژەی NISSAM

بۆ هاندانی ئافرەتان تا دەنگ بە کاندیدای ئافرەت بدەن لە هەڵبژاردن جێبەجێدەکرێت.

سەکۆکە لەلایەن دوو ڕاهێنەری تایبەت بە بواری ئافرەتان بەڕێوەچوو:
• خاتوو وهبیە زرار – پارێزەر و چالاکوانی بواری ئافرەتان.
• خاتوو شەهلە حوسێن – کۆمەڵناس و شارەزا لە بواری مافی ئافرەت.


شوێن-هەرییر

١٠-١١-٢٠٢٥