هەولێر - عنكاوە - ٢٦/٥/٢٠١٩
لە سەنتەری رێكخراوەكەمان لە عەنکاوە لە باخچەی ( دیر الراهبات القلب الاقدس )، سمینارێك بۆ ٢٦ پەنابەرو ئاوارەی مەسیحی رێکخرا. بابەتێك لەلایەن توێژەری کۆمەڵایەتی سەبارەت بە نەهێشتنی توندوتیژی کۆمەڵایەتی و جیاوازی رەگەزیی وهەروەها بڕیاری ١٣٢٥ ی ئەنجومەنی ئاسەیشی نێودەوڵەتی پێشكەش کرا. ئەم چالاكیە لە چوارچێوەی پرۆژەی گەیشتن بە پاراستن و بەشداریکردن و خزمەتگوزاری بۆ ئافرەتانی پەنابەرو ئاوارە و دانیشتوانی ناوچەكە ئەنجام درا ، بە سپۆنسەری یەکێتی ئەوروپا (صندوق مدد) و بە هاوبەشی دەستپێشخەری ئافرەتانی الاورومتوسطیة وە بەهاوکاری رێکخراوەکانی تمكين المرأة و جمعية نساء بغداد .
#Euneighbors
#MADADfund
#EFI
#Women Empowerment Organization
#Baghdad Women's Association.