خولی راهێنان بۆ کاندیدانی ئافرەت لە پارێزگای هەولێر بە بەژداری ژمارەیەک لە کاندیدانی ئافرەت لە پارتە جیاوازەکانی بازنەی هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عراق ٢٠٢٥،
لە بەرواری ٤-٥-٦-٧/ ٩/ ٢٠٢٥ لەهۆتێل کلاسی بەڕێوەچوو.
کە تیایدا ڕۆژی یەکەم ڕاهێنەر هۆگر چەتۆ پسپۆر لە بواری هەڵبژاردن باسی لە چوارچێوەی یاسایی هەڵبژاردن کرد، ڕۆژی دووەم ڕاهێنەر نازم ئەحمەد باسی لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرکەوتووکرد،
ڕۆژی سێیەم ڕاهێنەر ئاسۆ عبدالوهاب پسپۆر لە بواری تەکنەلۆژیا باسی لە چۆنیەتی خۆپارێزی لە تەکنەلۆژیاو چۆنیەتی سوودبینین و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا کرد لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا.
ڕۆژی چوارەم ڕاهێنەر خدر دۆمەڵی پسپۆر لە ڕاگەیاندن باسی لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ڕاگەیاندن و سوودبیبین لە ڕاگەیاندن کرد لە هەڵمەتی هەڵبژاردن.